بەرواری بڵاوکردنەوە٢٠١١/٠٢/١٧


پرسیاری ژمارە ۴٠:حوکمى دامرکاندنەوەى شەهوەت بەدەست چیە؟
وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم 
(دامرکاندنەوەی شەهوەت بە دەست) یان (دەرهێنانی مەنی بە دەست) یان (دەست پەڕ) یان (خۆ ڕەحەت کردن بە دەست) کە بە عەرەبی پێ ی دەوترێت (استمناء) یان (العادة السریة) کارێکی حەرامە و ناشەرعى یە و دروست نى یە لە بەر ئەم بەڵگانەی خوارەوە:
1 ـ خوای گەورە فەرموویەتی: [وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَکَتْ أَیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ (6) فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاء ذَلِکَ فَأُوْلَئِکَ هُمُ الْعَادُونَ (7) ] [سورة المؤمنون
واتە: ئەوانەی کە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەکانیان و کەنیزەکەکانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەکیان لە سەر نى یە، هەر کەسێک بەدوای جگە لەمەدا بگەڕێت و عەورەتی تێدا بە کار بێنێت ئەوا ئەوانە سنوری خوایان شکاندووە و تەعەدا و ستەمیان کردووە.
2 ـ پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی:(یا معشر الشباب، من استطاع منکم الباءة فلیتزوج، فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج، ومن لم یستطع فعلیه بالصوم، فإنه له وجاء).
واتە: ئەی چینی گەنجان هەر کەس لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە ئەوا با ژن بێنێت، چونکە ژن هێنان چاو دەگرێتەوە لە نەزەر کردن و قەڵایەکیشە بۆ عەورەت و دەپارێزێت، وە هەر کەس توانای ژن هێنانی نى یە ئەوا با ڕۆژو بگرێت چونکە ڕۆژو دەبێتە پارێزەر بۆی.
جا ئەگەر (دامرکاندنەوەی شەهوەت بە دەست) دروست بوایە ئەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) رێنمایی گەنجانی بۆ دەکرد، بەڵام دەبینین رێنمایی گەنجانی کردووە بۆ ڕۆژو گرتن بۆ ئەوەی زەوق و شەهوەتیان کەم بێتەوە و لاواز بێت.
هەروەها ئەم کارە زیان و زەرەری زۆری هەیە بۆ ئەنجامدەرەکەی، لەوانە:
ـ ئەوانەی کە زۆر ئەم کارە ئەنجامدەدەن لە کاتی ژن هێناندا دوچاری ئەوە دەبنەوە کە ئاویان نەیەتەوە بە جووت بوون چونکە ئەو بە شێوازێکی تر ڕاهاتووە.
ـ هەندێک لەو کەسانە زەکەریان هەڵناسێت بۆ جووت بوون لەگەڵ ژنەکەیدا.
ـ یان ئاویان زوو دێتە دەرەوە، بەمەش ناتوانێت مافـی خۆی و هاوسەرەکەی بە تەواوی بدات.
ـ ئەم کارە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشی فەقەرات.
ـ هەروەها چەندین زیانی تر …
لەلایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە 
===================================

ئایا لە چ کاتێکدا دەستپەڕ حەرام نابێ ؟


بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
دەست پەڕ یان ئاوى خۆ هێنانەوە بەدەست شتێکە لەگەڵ ڕەوشت و ئەخلاقى موسڵماندا ناگونجێ وە شتێکە سەرزەنشت کراوە لەشەرعدا حەرامکراوە خواى گەورە دەفەرموێ: [وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ * إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَکَتْ أَیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ * فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاء ذَلِکَ فَأُوْلَئِکَ هُمُ الْعَادُونَسورة المؤمنون (5-7).واتە: ئەوانەش سەرکەوتوون کە پارێزەرى داوێنى خۆیانن جگە لەگەڵ هاوسەران و کەنیزەکە کانیاندا نەبێت کە ئەوە جێگەى لۆمە و سەرزەنشت نییە جا ئەوەى جگە لەو سنوورە دیارى کراوە ڕێگە و ڕێبازى تر بگرێتەبەر ئەو جۆرە کەسانە بە یاخى و لەسنور دەرچوو دەژمێردرێن.
کەوابوو تەنها ئەم دوو حاڵەتە دروستە دواى ئەم دووانە نابێ مرۆڤ بەدەستى خۆى ئەو شتە بکات لە پرسیارەکەدا هاتووە کەى ئەو شتە حەڵاڵ دەبێت زانایان ووتویانە کاتێک حەڵاڵە ئەگەر مرۆڤ زانى ئەو شتە نەکات تووشى زینا دەبێت واتە دڵنیابێت تووشى زینا دەبێت ئەو کاتە دەتوانێت ئەمیان بکات نەک زیناکە لەبەر ڕێساى (اختیار أهون الشرّین) واتە لەکاتێکدا دوو خراپە هەبوون کامیان بچووک بوو ئەوەیان هەڵدەبژێرێ بەڵام پێویستە موسڵمان لەخوا بترسێت و شەیتان و نەفس نەیخەڵەتێنن هەموو جارێک بەو ناونیشانەوە ئەو کارە دووبارە نەکانەوە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە
====================================== 

بۆ زانیاری زیاتر ئەم فەتوایانەش بخوێنەوە


1. فەتوای لیژنەی هەمیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوادان (اللجنة الدائمة للبحوث العلمیة والإفتاء):-
[پ / ئەگەر موسوڵمانێک شەهوەتی جوڵاو هیچ رِێگەیەک نەبوو تەنها خووی نهێنی نەبێت ئەویش ئەنجامی دا، ئایا گێرِانەوەی رِۆژو و کەفارەتی لەسەرە؟
و/ (الاستمنا‌ء) لە ڕەمەزان و جگە لە ڕەمەزانیشدا حەرامە،.... وە ئەوەی لە ڕەمەزاندا ئەم کارە بکات دەبێت تۆبە بکات، وە ئەو ڕۆژەی کارەکەی تیا ئەنجامداوە بە قەزا بیگێڕێتەوە، وە کەفارەتی لە سەرنیە، چونکە کەفارەت تایبەتە بە جووت بونەوە (فەتوای ژمارە 2192).
[پ2/ حوکمی ئەنجامدانی خووی نهێنی لە رِەمەزاندا چیە؟ وە ئەگەر کەسێک سوێندی خوارد سێ‌ جار وتی (والله والله والله) ناگەرێمەوە سەر ئەم کارە بەڵام پاشتر گەرِایەوە سەری حوکمی چیە؟
و/ خووی نهێنی دروست نییە، وە هەرکەسێک لە ڕەمەزاندا ئەنجامی بدات ئەوا گوناهەکەی قورسترە و تاوانەکەی گەورەترە لەو کەسەی کە لە غەیری ڕەمەزاندا بیکات، وە پێویستە لە سەری تەوبە بکات، وە ئەو ڕۆژەی کە کارەکەی تیادا ئەنجام داوە و مەنی هەبووە ئەو ڕۆژە قەزا بکاتەوە بەڵام ئەو کەسەی سوێندی خواردووە نەیکات و دواتر کردوویەتی ئەوا سوێندەکەی کەوتووە، پێویستە لەسەری کەفارەتی یەک سوێن بدات ئەگەر چی سوێندەکەشی دووبارە کردبێتەوە، چونکە سوێند خواردنەکە لەسەر یەک شت بووە، ئەویش ئازادکردنی بەندەیەک یان خواردن پێدانی(دە)کەسی مسکین یان جل بۆکڕینیان، هەرکەس نەیتوانی سێ‌ ڕۆژ ڕۆژو بگرێت (فەتوای ژمارە4971).
[پ/ ئایا ئەگەر کەسێک بیر لەجووتبوون بکاتەوە بۆ ئەوەی مەنی دابەزێت وهەست بەخۆشی وچێژ بکات ئایا ئەوە بە خووی نهێنی دادەنرێت؟
و/ ئەگەر مرۆڤ ختورەیەکی لەناکاوی بەسەردا هات لەبارەی جووت بوونەوە ئەوەها گوناهی لەسەر نیە بە ویستی خوای گەورە، چونکە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: [إن الله تجاوز لی عن أمتی ما وسوست بصدورهاواتە: خوای گەورە چاوپۆشی لەئوممەتەکەم کردووە لەو وەسوەسانەی کە بەسنگیاندا (دەروونیاندا) دێت. 
وە لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە: (ما حدثت به أنفسها مالم تعمل أو تتکلم) واتە: خوای گەورە چاوپۆشی لەئوممەتەکەم کردووە لەو شتانەی کە بەسەر دەروونیاندا دێت تاوەکو نەیکات بەکردەوە یان قسە (ئەو کاتە لەسەری دەنوسرێت).
بەڵام ئەوەی بیر لەجووت بوون بکاتەوە و بەهۆی چێژ وەرگرتن لەو بیرکردنەوەیەوە ئاوی مەنی بێتەوە دەبێ‌ خۆی بشوات، چونکە حوکمی لەش گرانی پێوە پەیوەستە، بەڵام ئەگەر بە ئەنقەست ئەم بیرکردنەوەیە بکات و سات تاسات بیهێنی و بیبات ئەمە دروست نیە، و لەگەڵ ڕەوشتی موسڵماندا گونجاو و شیاو نیە، وە پێویستە لەسەر موسڵمانان وازی لێ‌ بهێنن و خۆیان بەشتێکەوە خەریک بکەن کە سودی دونیایی و دواڕۆژی تێدا بێت و لە جوڵاندنی شەهوەت دووری بکاتەوە، وە بە ئەنقەست خۆوورژاندن بە ڕێگەی ناشەرعی زیان بە تەندروستی لاشە و عەقڵ دەگەیەنێت، وە کارەکە زیاتر قێزەون دەبێت ئەگەر ئەم کارە لەلایەن کەسێکەوە بێت کە خوا ژنێکی پێ‌ بەخشیبێت، وە هەرکاتێک پیاو خوو بەم ڕەوشتە ناشرینەوە بگرێت و بیکاتە گۆڕەپانێک بۆ فیکری خۆی، ئەوکاتە جێگیر بوونی حاڵ و هێمنی و ڕەحمەت کە خوای گەورە لە نێوان ژن و مێرددا دایناوە لە مەترسیدا دەبێت،، وبالله التوفیق، وصلى الله على نبینا محمد وآله وصحبه وسلم.
[2. فەتوای (شیخ الإسلام ابن تیمیة - رحمه الله -)] 
(ابن تیمیە) فەرموویەتی: ئاوهێنانەوە بەدەست (الإستمنا‌ء) ئەصڵ تێیدا حەرامیە لای زۆربە (جمهور)ی زانایان، وە بکەرەکەشی سزا دەدرێت (تعزیر) بەڵام وەکو زینا نییە، والله اعلم.
[هەروەها پرسیاری لێکراوە لە بارەی (إستمنا‌ء) ەوە ئایە حەرامە یان حەڵاڵە؟
ئەویش وەڵامی داوەتەوە: ئاوهێنانەوە بەدەست حەرامە لای زۆربەی زانایان ئەوەش ڕاستترین دوو ووتەیە لە مەزهەبی ئەحمەددا، وهەروەها خاوەنەکەی سزا دەدرێت.
[3. فەتوای زانای پایە بەرز (شیخ مقبل بن هادی الوادعی):(*)] 
ئەم زانا پایە بەرزە بەچەندین بەڵگە حوکمی ئەم کارەی ڕوونکردووەتەوە و دەیسەلمێنێت کارێکی حەرام و ڕێگە پێنەدراوە.
شێخ دەفەرموێت: خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَنْ لَمْ یَسْتَطِعْ مِنْکُمْ طَوْلاً أَنْ یَنکِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِنْ مَا مَلَکَتْ أَیْمَانُکُمْ مِنْ فَتَیَاتِکُمْ الْمُؤْمِنَاتِ
واتە: ئەوانەشتان کە لەبەر دەست کورتی نەیتوانی ئافرەتانی سەربەستی باوەڕدار مارە بکات، ئەوە با لە کچە کەنیزەکە بڕوادارەکانتان مارە بکات.
تاوەکو فەرموویەتی: [ذَلِکَ لِمَنْ خَشِیَ الْعَنَتَ مِنْکُمْ وَأَنْ تَصْبِرُوا خَیْرٌ لَکُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ
واتە: لەبەرئەوە مارەکردنیان بۆ ئەوانەتانە کە دەترسێت تووشی هەڵە و گوناه ببێت، خۆ ڕاگریتان (تا خوا دەرووتان لێدەکاتەوە) چاکترە بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهرەبانە.
ڕووی بەڵگەیەتی (وجه الاستدلال) ئەوەیە کە خوای گەورە نەیفەرمووە ئەوەی نەیتوانی زەواج لەگەڵ ئافرەتێکی بەندەدا بکات با(الاستمنا‌و)بکات.
وە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَکَتْ أَیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَسورة المؤمنون.
واتە: ئەوانەی کە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەکانیان و کەنیزەکەکانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەکیان لە سەر نیە.
شێخ دەفەرموێت: (ولم یقل سبحانه إلا الاستمناء فإنه جائز).
واتە: خوای گەورە نەیفەرمووە جگە لە خووی نهێنی (استمنا‌ء) ئەوە دروستە. 
وە ئیمامی شافیعی و جگە لەویش ئەم ئایەتەیان کردووە بە بەڵگە لە حەرام کردنی خووی نهێنیدا.
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی:(یا معشر الشباب من استطاع منکم الباءة فلیتزوج، فإنه أغص للبصر وأحصن للفرج، ومن لم یستطع فعلیه بالصوم فإنه له وجاء. (رواه البخاری).
واتە: ئەی چینی گەنجان هەر کەس لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە ئەوا با ژن بێنێت، چونکە ژن هێنان چاو دەگرێتەوە لە نەزەر کردن و قەڵایەکیشە بۆ عەورەت و دەیپارێزێت، وە هەر کەس توانای ژن هێنانی نیە ئەوا با ڕۆژوو بگرێت چونکە ڕۆژوو دەبێتە پارێزەر بۆی.
شیخ دەفەرموێت: (وجه الاستدلال من الحدیث أنه لم یقل: ومن لم یستطع  فالیستمن).واتە: ڕووی بەڵگەیەتی ئەم فەرموودەیە نەیفەرمووە: هەرکەس نەیتوانی با خووی نهێنی (استمنا‌و) ئەنجام بدات.
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: (إذا أحدکم أعجبته المراة فوقعت فی قلبه، فلیعمد إلى امراته فلیواقعها فإن ذلک یرد ما فی نفسه) (رواه مسلم).
واتە: ئەگەر یەکێک لە ئێوە سەرسامی ئافرەتێک بوو و چووە دڵیەوە، با بچێتە لای ژنەکەی خۆی و لەگەڵیدا جووت بێت، چونکە ئەو (جووت بوونە)ئەوەی لە نەفسیدا دروست بووە ڕەدی دەکاتەوە(**).
[4. فەتوای شێخ (مشهور بن حسن آل سلیمان):-] 
[پ/ حوکمی خووی نهێنی چیە؟
و/ ئەوەی ئێستا ناودەبرێت بە خووی نهێنی (العادة السریة) و لەکۆندا پێ‌ی دەوترا (الإستمنا‌ء) ئەوەیە پیاوێک یان ژنێک بەویستی خۆی ئاوی مەنی خۆی دەربکات.
بۆیە ئەنجام دانی خووی نهێنی بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە چونکە خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پاراستنی دامێن (فرج) تەنها لەگەڵ ژنی خۆی یان بەندە (أمة) نەبێت، وەکو فەرموویەتی: [وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَکَتْ أَیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ (6) فَمَنْ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِکَ فَأُوْلَئِکَ هُمْ الْعَادُونَسورة المؤمنون.
واتە: ئەوانەی کە عەورەتیان دەپارێزن ئیللا لە خێزانەکانیان و کەنیزەکەکانیان نەبێت ئەوانە لەمەدا هیچ لۆمەیەکیان لە سەر نیە، هەر کەسێک بەدوای جگە لەمەدا بگەڕێت و عەورەتی تێدا بە کار بێنێت ئەوا ئەوانە سنوری خوایان شکاندووە و تەعەدا و ستەمیان کردووە.
بۆیە ئەنجام دانی خووی نهێنی بۆ چێژ وەرگرتن حەرامە تەنها لەگەڵ ژنی خۆتدا نەبێت کە زیاد لە زانایەک باسی ئەوەی کردووە کە دروستە پیاو ژنەکەی خووی نهێنی بۆ بکات، بەڵام ئەگەر پیاو لە هەموو لایەکەوە گوناه دەورەی دابێت و ڕۆژووگرتنیشی تاقی کردبێتەوە بەڵام سوودی بۆ نەبووبێت ناچار بێت بۆ ئەنجام دانی(خووی نهێنی) بۆ ئەنجام دانی کەمترین زیان و سوکترین خراپەیە، ئەوەتا زانا حەنەفییەکان ووتویانە: ئومێدمان وایە کە سەربەسەر ڕزگاری ببێت، چونکە ترسانی لە کەوتنە زینا گوێڕایەڵیە، وە ئەنجامدانی خووی نهێنیش لەبەر ئەوەی کەسەکە لە زیناوە نزیکە ئەنجامی دەدات بۆ شکاندنی بەتینی شەهوەتەکە فەرموویانە:-ئومێدمان وایە سەربەسەر ڕزگاری بێت (نرجوا أن یسلم رأسا برأس)، وە لەگەل َئەوەشدا دەڵێم ئەمە کارێکی قێزەونە و بێزراوە، و پێویستە مرۆڤ چاوی خۆی بپارێزێت بۆ پاراستنی داوێنی (فرج)، و ئەنجام دانی(خووی نهێنی) بۆ چێژ وەرگرتن وەکو ئەوە نیە کە لە کاتی هێرشی شەهوەت و دەورەدانی گوناهدا ئەنجامی بدات چونکە خراپە هەندێکی لە هەندێکی تری سوکترە (أهون).
چارەسەری ئەم کارە: ڕۆژووگرتن، زۆر زیکرکردن، و ماندووکردنی لەش لە وەرزشە شەرعییەکاندا، و خۆسەرقاڵکردن بەکاروبارە باڵاکانەوە و تەنها نەبوون وهەست کردن بە چاودێری کردنی خوای گەورە و پاراستنی چاو، و گوێ نەگرتن لە گۆرانی، و زۆر هاوڕێیەتی کردنی پیاوچاکان، وە چاکترین چارەسەری کردارەکی بۆ ئەم کارە، زەواجی شەرعییە، وە من هانی سەرپەرشتیکاران (دایکان وباوکان و....هتد) و لاوان دەدەم بە زوو زەواج کردنی شەرعی، چونکە چەندین چاکەی گەورەی هەیە، جا ئەوەش بۆ مێردەکان بێت یان بۆ ژنەکان، بۆیە ئەی بەندەی خوا هەرکە کچەکەت کەوتە حەیزەوە ئەگەر کەسێک هاتە خوازبێنی و شیاوبوو بۆی، مەڵی منداڵە، وە ئەگەر خاوەن ماڵ بوویت و پیاوەتیت لە کوڕەکەتدا دەبینی، و دەتتوانی ژنی بۆ بهێنی ئەوا بۆی بهێنە و دوا مەکەوە و کەمتەرخەمی مەکە.. ونسأل الله عزوجل التوفیق للجمیع 
============================ 
* مقتطفات من کتاب الشیخ العلامة مقبل بن هادی الوادعی (حفة الشاب الربانی فى الرد على الإمام محمد بن علی الشوکانی).
** ئەگەر خووی نهێنی دروست بوایە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لێرەدا ڕێگەی پێدەدا.

نقل شده بهشت