نوێژ کۆڵەکەی دینە 

نووسەر           نقل شده از بهشتزینب حاجی محمود 
بەرواری بڵاوکردنەوە٢٠١١/١١/٢٢


إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِیْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلا هَادِیَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕیْکَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ، أَمَّا بَعْدُ..
سەرەتا: وام بە باش زانی بابەتێکی لەم جۆرە بنووسم و پێشکەشی بکەم بە هەموو ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گرنگی بە نوێژەکانیان نادەن، وە هیوادارم لەم بابەتەمدا بتوانم سوودێک بگەیەنم بە خوێنەری بەڕێز:
پێم خۆشە بەم ووتە پیرۆزەی (رَبُّ العالـمین) دەست پێبکەم کە دەفەرموێت: [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِیَعْبُدُونِ] الذاریات
واتە: من جنۆکە و ئادەمیزادم درووست نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە بەندایەتی من بکەن.
لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە و پێت دەڵێم: بۆچی تا ئێستا بیرت لەوە نەکردووەتەوە نوێژەکانت بە شێوەیەک بێت کە ڕەزامەندی خوای گەورەی لەسەر بێت؟؟؟ 
خۆ تۆ هەتاهەتایە لە ژیاندا نامێنی و ڕۆژێک دێت مردن یەخەت بگرێت!
ئەوەش باش بزانە کە مردن بە دەوڵەمەندی و فەقیری نییە! وە بەج وانی و ناشرینی نییە! وە بە زیرەکی و تەمەڵی نییە! وە بە پیری و گەنجی نییە! وە بە گەورە و بچووکی نییە ! چەندەها کەس هەبوون لە تەمەنی من و تۆش بچوکتر بوون کە چی ئیستا مردوون، هەریەکێک لە ئێمە ڕۆژی مردنی دیاری کراوە، باشە قەت بیرت لەوە نەکردووەتەوە و بڵێ‌ی: خۆ هەردەبێت ڕۆژێک بێت منیش بمرم بۆ چی تەمەنی ئاڵتونیم بە فیڕۆ بچێ‌ ؟ 
وە ئەم پرسیارەش لە خۆت بکە و بڵێ‌: باشە بۆچی شەیتان گاڵتەم پێ‌بکات؟ لە کاتێکدا کە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمانی کردووەتەوە و فەرموویەتی 
[ وَلا یَصُدَّنَّکُمْ الشَّیْطَانُ إِنَّهُ لَکُمْ عَدُوٌّ مُبِینٌ] (الزخرف)
واتە: با شەیتان ڕێتان پێنەگرێت و لە ڕێی ڕاست لاتان نەدات چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە.
بەڕاستی مردن حەقە و ئەو حەقەش هەموو کەسێک دەبێت بیچێژێت، ئیتر ئەمڕۆ بێت یان 
سبەی وەک خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ‌: [ کُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ] (آل عمران)   واتە: هەموو نەفسێک دەبێت مردن بچێژێت، کە تۆش مردیت ئەوا ناتوانی بۆ یەک چرکەش بێت بگەڕێیتەوە و تەوبە بکەی، هەروەها لە دوای مردن دەرگای تەوبە دادەخرێ‌ و تەوبە لە کەس وەرناگیرێ‌، بۆیە تادرەنگ نەبووە تەوبە بکە و نوێژەکانت بە ڕێکی ئەنجام بدە.
پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ‌: ((رَأْسُ الأَمْڕ الإِسْلاَمُ وَعَمُودُهُ الصَّلاَةُ...)) صحیح سنن الترمذی رقم: (2616)..
واتە: سەری هەموو شتێک ئیسلامە، وە بڕبڕەی پشتی ئیسلامیش نوێژ کردنە ـ بە واتایەکی تر: (نوێژ کۆڵەکەی دینی ئیسلامە).
وە هەروەها دەفەرموێت:((أَوَّلُ مَا یُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ یَوْمَ الْقِیَامَةِ الصَلاَةُ فَإِنْ صَلُحَتْ صَلَحَ لَهُ سَائِرُ عَمَلِهِ، وَإِنْ فَسَدَتْ فَسَدَ سَائِرُ عَمَلِهِ)) (سلسلة الأحادیث الصحیحة رقم: (1358)).
واتە: یەکەمین کردەوە کە لە ڕۆژی دوایدا بەندەی لەسەر موحاسەبە دەکرێت نوێژە، ئەگەر نوێژەکەی ڕێک و چاک و تەواو بوو ئەوا سەرجەم کردەوەکانی تریشی چاک و تەواو دەبێت، وە ئەگەر خراپ بوو ئەوا سەرجەم کردەوەکانی تریشی تەواو نابێت.
سوێند بە خوا نوێژ کردن دڵ و دەروونت ئاسوودە دەکات، بۆیە تکات لێدەکەم و ئامۆژگاریم ئەوەیە تادرەنگ نەبووە دەست بکە بە نوێژ کردن و قیامەتی خۆت مەفەوتێنە بۆ دونیایەک کە وەک پارچە بەفرێک وایە کە لە ناو دەستتدا بێ‌ و هەردەبێ‌ بتوێتەوە و ببێت بە ئاو و نەمێنێ‌، بەڵام ئەو بەهەشتەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ موسڵمانانی لە خوا ترسی ئیمان جێگیر پانایەکەی بە قەد هەموو زەوی و ئاسمانەکانە و خۆشییەکەی هەرنابڕێتەوە.
هەروەها ئەوەش بزانە کە بێباوەڕان (ئەو کەسانەی کە تا ئێستا باوەڕیان بە مردن و نوێژکردن و باڵاپۆشی و تەوبە کردن نییە) لە قەبردا فریشتەێکیان بۆ دانراوە سزادەری بێت کە ئەمە سیفەتەکانیەتی (کوێرە و کەڕە) ! بۆ ئەوەی هەرچەنێ‌ لەو بێباوەڕە بدات و ئازاری بدات نە گوێ‌ی لە هاوار و قیژەی بێت تا بەزەیی پێیدا بێتەوە و نەبیشی بینێ‌ تا وازی لێ‌ بێنێ‌.
خۆ ئەگەر باوەڕی هێنابێ‌ و نوێژی بە ڕێکی کردبێ‌ و خۆی پاراستبێ‌ لە کارە خراپ و پڕوپوچەکانی ئەم دونیا بڕاوەیە ئەوا ئەم کردەوە چاکانە دەبنە ڕێگر لەو سزا سەختەی قەبر و قیامەت و دەبنە هۆی سەرکەوتنی لەو ڕۆژەی کە نە باوک و نە دایکیش بە هانای ڕۆڵەیانەوە ناچن لەو ڕۆژەی کە خوای پەروەردگار لە قورئاندا بەم جۆرە بۆی باس کردوین: [ یَا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّکُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَیْءٌ عَظِیمٌ (1) یَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ کُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ کُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُکَارَى وَمَا هُمْ بِسُکَارَى وَلَکِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِیدٌ] (الـحج). 
واتە: ئەی خەڵکینە لە خوای پەروەردگارتان بترسن چونکە بەڕاستی کارەساتی بوومەلەرزەی قیامەت شتێکی زۆر گەورەیە* ڕۆژێک دەیبینن هەموو شیردەرێک بێ‌ئاگایە لەوەی کە شیری پێ‌دەدات، وە هەموو خاوەن حەملێکیش حەملەکەی دادەنێت و خەڵکیش دەبینیت سەرخۆشن و لە ڕاستیشدا سەرخۆش نین بەڵام سزای خوا تووند و سەختە.
هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: [ یَوْمَ تَکُونُ السَّمَاءُ کَالْمُهْلِ (8) وَتَکُونُ الْجِبَالُ کَالْعِهْنِ (9) وَلا یَسْأَلُ حَمِیمٌ حَمِیماً (10) یُبَصَّرُونَهُمْ یَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ یَفْتَدِی مِنْ عَذَابِ یَوْمِئِذٍ بِبَنِیهِ (11) وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِیهِ (12) وَفَصِیلَتِهِ الَّتِی تُؤْویهِ (13) وَمَنْ فِی الأَرْضِ جَمِیعاً ثُمَّ یُنجِیهِ (14) کَلاَّ إِنَّهَا لَظَى (15) نَزَّاعَةً لِلشَّوَى (16) تَدْعُوا مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّى (17) وَجَمَعَ فَأَوْعَى (18) إِنَّ الإِنسَانَ خُلِقَ هَلُوعاً (19) إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعاً (20) وَإِذَا مَسَّهُ الْخَیْرُ مَنُوعاً (21) إِلاَّ الْمُصَلِّینَ (22) الَّذِینَ هُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ دَائِمُونَ (23) وَالَّذِینَ فِی أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ (24) لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (25) وَالَّذِینَ یُصَدِّقُونَ بِیَوْمِ الدِّینِ (26) وَالَّذِینَ هُمْ مِنْ عَذَابِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُونَ (27) إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَیْرُ مَأْمُونٍ (28) وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (29) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَکَتْ أَیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ (30) فَمَنْ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِکَ فَأُوْلَئِکَ هُمْ الْعَادُونَ (31) وَالَّذِینَ هُمْ لأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (32) وَالَّذِینَ هُمْ بِشَهَادَاتِهِمْ قَائِمُونَ (33) وَالَّذِینَ هُمْ عَلَى صَلاتِهِمْ یُحَافِظُونَ (34) أُوْلَئِکَ فِی جَنَّاتٍ مُکْرَمُونَ] (الـمعارج).
واتە: ڕۆژی قیامەت ئەو ڕۆژەیە کە ئاسمان وەکو مس ڕۆنی تواوەی لێدێت * وە شاخەکان وەکو خووری شیکراوەی لێدێت * وە هیچ دۆستێک لە دۆستەکانی خۆی ناپرسێتەوە و بایەخیان پێ‌نادات (واتە: کەس لە کەس ناپرسێتەوە ئەگەر چی دۆست و خۆشەویستیشی بێت) * لە کاتێکدا کە دەشیانبینن، تاوانبار خۆزگە دەخوازێت بەوەی کەوا کوڕەکانی بکات بە فیدای سزای ئەو ڕۆژە * هەروەها خێزانەکەی و براکەشی * هەروەها ئەو بنەماڵە و عەشیرەتەش کە دەیگرنە خۆیان * هەروەها هەموو ئەو کەسانەش کە لە زەویدان بەس بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت * نەخێر، ئەوە ئاگرێکی بڵێسەدارە * پێستی روومەت و سەر و لەشی دائەماڵێت * وە ئەو ئاگرە بانگی ئەو کەسانە دەکات کەوا لە دونیادا پشتی کردووە لە حەق و لاڕێ‌بووە * وە پارەی کۆکردووەتەوە و هەڵیگرتووە و لە پێناوی خوادا لێی نەبەخشیوە * بەڕاستی مرۆڤــ وا دروست کراوە کە سوورە لەسەر دونیا و خۆشیەکانی ـ بە شێوەیەک کە * ئەگەر زیانێکی پێ‌بگات زۆر بێزار و بێ‌تاقەت دەبێت *وە ئەگەر خێرێکیشی تووش ببێت دەیگرێتەوە و لێی نابەخشێت * تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە نوێژگەرن * ئەوانەی کەوا هەمیشە بەردەوامن لەسەر ئەنجامدانی نوێژەکانیان * وە ئەوانەی کەوا لە نێو پارە و ماڵیاندا مافێکی دیاریکراوی زانراو هەیە * بۆ ئەو کەسانەی کە داوادەکەن و ئەوانەش کە بێ‌بەشن و داواناکەن * وە ئەوانەی کەوا باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی هەیە و بە ڕاستی دەزانن * وە ئەوانەی کەوا لە سزای پەروەردگاریان دەترسن * بەڕاستی سزای پەروەردگاریان نابێت کەس خۆیی لـێ‌ بێباک بکات بەڵکو دەبێت هەموو کەسێک لێی بترسێت * وە ئەوانەی کەوا پارێزگاری دەکەن لە عەورەتیان * ئیللا لە خێزان و کەنیزەکەکانیان نەبێت ئەوا لەمەدا گلەییان لەسەر نییە * وە هەرکەسێک لە جگە لەوەدا بەکاری بێنێت ئەوا سنووری خوای بەزاندووە * وە ئەوانەی کەوا ئاگایان لە ئەمانەت و بەڵێنەکانیانە خیانەتی تێدا ناکەن * وە ئەوانەی کەوا کە هەڵدەسن بە بەجێهێنان و دەربڕینی شایەتیدان لە کاتی پێویستدا *وە ئەوانەی کەوا پارێزگاری دەکەن لە نوێژەکانیان و بە ڕێکوپێکترین شێوە ئەنجامیان دەدەن بێ‌ کەمتەرخەمی * ئا ئەوانە لە نێو باخەکانی بەهەشتدا ڕێزیان لـێ‌دەگیرێت *.
ئەمە پاداشت و دەرئەنجامی کەسانی نوێژگەرە ئەو نوێژگەرانەی کەوا هەمیشە بەردەوامن لەسەر نوێژکردن و پارێزگاری دەکەن لەسەری و کەمتەرخەمی تێدا ناکەن و هەرگیز نوێژیان لـێ‌ نافەوتێت.
وە با پێکەوە ئاوڕێک بدەینەوە بە لای کەسانی کەمتەرخەم لە نوێژەکانیاندا و هەروەها ئەوانەش کە نوێژ ناکەن و دەیفەوتێنن بۆ ئەوەی بزانین چ پاداشت و دەرئەنجامێکیان هەیە:
پاداشتی ئەو کەسانەی کەوا کەمتەرخەمن لە نوێژەکانیاندا: خوای گەورە فەرموویەتی: [فَوَیْلٌ لِلْمُصَلِّینَ (4) الَّذِینَ هُمْ عَنْ صَلاتِهِمْ سَاهُونَ] (الـماعون).
واتە: تیاچوون و سزا بۆ ئەو نوێژگەرانەی کەوا کەمتەرخەمی دەکەن لە نوێژەکانیاندا و بایەخی پێ‌نادەن و لە کاتی دیاری کراویدا دوای دەخەن.
وە خوای گەورە زەمی مونافیق و دووڕووکان دەکات و باسی یەکێک لە سیفەتەکانیان دەکات کەوا تەمبەڵی دەکەن لە نوێژکردندا هەروەک فەرموویەتی: [ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلاةِ قَامُوا کُسَالَى] (النساء).
واتە: مونافیقەکان کاتێک هەڵئەسەن بۆ نوێژکردن بە تەمبەڵیەوە هەڵئەسن.
جا ئەگەر ئەمە حاڵی کەسانی نوێژگەری کەمتەرخەم و تەمبەڵ بێت (واتە نوێژدەکەن بەڵام کەمتەرخەمی و تەمبەڵی تێدا دەکەن) کە سیفەتی مونافیقەکانە و تووشی سزا و تیاچوونیان بکات!!!کەواتە دەبێت حاڵی کەسانی نوێژنەکەر چۆن بێت ئەوانەی کە هەر نوێژ ناکەن و وازیان لـێ‌هێناوە ؟
سزا و پاداشتی ئەو کەسانەی کەوا هەر نوێژ ناکەن و وازیان لـێ‌هێناوە: [ کُلُّ نَفْسٍ بِمَا کَسَبَتْ رَهِینَةٌ (38) إِلاَّ أَصْحَابَ الْیَمِینِ (39) فِی جَنَّاتٍ یَتَسَاءَلُونَ (40) عَنْ الْمُجْرِمِینَ (41) مَا سَلَکَکُمْ فِی سَقَرَ (42) قَالُوا لَمْ نَکُ مِنَ الْمُصَلِّینَ] (الـمدثر). 
واتە: هەموو کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا گیروەردەی کردەوەکانیەتی * ئیللا ئەو کەسانە نەبێت کەوا نامەی کردەوە و کتێبەکانیان دەدرێتە دەستی ڕاستیان * ئەوانە لە نێو باخەکانی بەهەشتەوە پرسیار دەکەن * لە تاوانبارەکان *: چـی ئێوەی بردە نێو دۆزەخەوە ؟ * ئەوانیش دەڵێن: ئێمە لەو کەسانە نەبووین کە نوێژیان دەکرد *.
ئایا دەزانێت ئەگەر کەسێک نوێژ نەکات لەگەڵا کێدا حەشر دەکرێت ؟
وەڵامی ئەم پرسیارەمان لەم فەرموودەیەی خوارەوە دەست دەکەوێت:
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضی الله عنهما) عَنِ النَّبِیِّ (صلى الله علیه وسلم) أَنَّهُ ذَکَرَ الصَّلاَةَ یَوْماً فَقَالَ: ((مَنْ حَافَظَ عَلَیْهَا کَانَتْ لَهُ نُوراً وَبُرْهَاناً وَنَجَاةً یَوْمَ الْقِیَامَةِ، وَمَنْ لَمْ یُحَافِظْ عَلَیْهَا لَمْ یَکُنْ لَهُ نُورٌ وَلاَ بُرْهَانٌ وَلاَ نَجَاةٌ، وَکَانَ یَوْمَ الْقِیَامَةِ مَعَ قَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَأُبَیِّ بْنِ خَلَفٍ)) (مُسنَد الإمام أحمد رقم: (6733)).
واتە: ڕۆژێکیان پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) باسی نوێژی کرد و فەرمووی: هەرکەسێک پارێزگاری بکات لەسەری ئەوا نوێژکردنەکەی دەبێتە مایەی ڕووناکی و بەڵگە و ڕزگاربوونی لە ڕۆژی قیامەتدا، وە هەرکەسێکیش پارێزگاری نەکات لەسەری ئەوا ڕووناکی و بەڵگە و ڕزگاربوونی نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ (قَارُون وَفِرْعَوْن وَهَامَان وَأُبَیِّ بْنِ خَلَف)دا حەشر دەکرێت.
(ابن القیم) فەرموویەتی: (وفیه نکتة بدیعة وهو أن تارک المحافظة على الصلاة إما أن یشغله ماله أو ملکه أو ریاسته أو تجارته، فمن شغله عنها ماله فهو مع قارون، ومن شغله عنها ملکه فهو مع فرعون، ومن شغله عنها ریاسة ووزارة فهو مع هامان، ومن شغله عنها تجارته فهو مع أبی بن خلف) [الصلاة وحکم تارکها ص: (63 ـ 64)].
واتە: ئەم فەرموودەیە وانەیەکی کەم وێنەی تێدایە ئەویش ئەوەیە: ئەو کەسەی کە وازدێنێت لە پارێزگاری کردن لەسەر نوێژ یان ئەوەیە پارە و ماڵەکەی سەرقاڵی دەکات بۆ ئەوەی نوێژ نەکات یان موڵک یان دەسەڵات یان کەسابەت و بازارگانی، جا هەرکەسێک پارە و ماڵەکەی سەرقاڵی بکات بۆ نەکردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (قارون)دا حەشر دەکرێت، وە هەرکەسێک موڵکەکەی سەرقاڵی بکات بۆ نەکردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (فرعون)دا حەشر دەکرێت، وە هەرکەسێک دەسەڵات و وزارەتەکەی سەرقاڵی بکات بۆ نەکردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (هامان)دا حەشر دەکرێت، وە هەرکەسێک کەسابەت و تیجارەتەکەی سەرقاڵی بکات بۆ نەکردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (أبی بن خلف)دا حەشر دەکرێت.
وە خوای گەورە فەرموویەتی: [ فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ یَلْقَوْنَ غَیّاً (59) إِلاَّ مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَأُوْلَئِکَ یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلا یُظْلَمُونَ شَیْئاً] (مریم).
واتە: لە پاش پێغەمبەران و شوێنکەوتوە ڕاستەقینەکانیان کەسانێک هاتن بەرەو دوا ڕۆیشتن و خۆیان دواخست لە ڕێبازی ئەوان بەوەی کەوا نوێژیان فەوتاند و نەیاندەکرد و شوێنی ئارەزووەکانیان کەوتن ئەوانە لەداهاتوودا تووشی زەرەر و سزای سەخت دەبنەوە* ئیللا ئەوانەیان نەبێت کە تەوبە دەکەن و ئیمان و باوەڕ دێنن و کردەوەی چاکە دەکەن ئا ئەمانە دەچنە نێو بەهەشتەوە و هیچ ستەمیان لـێ‌ناکرێت.
کەواتە خوێنەری بەڕێز هەندێک بیربکەرەوە لەوەی کە ئێمەی ئادەمیزاد بۆچی دروست کراوین ؟ هەندێک بیربکەرەوە لە مردن، هەندێک بیربکەرەوە لە سەرئەنجامی تاوان کردن، هەندێک بیربکەرەوە لەو ڕۆژەی کە خۆت بە تاق و تەنها لە گۆڕدای نە دایک نە باوک نە برا نە خوشک نە پارە نە قەسر و سەیارە نە شەهادەی بەرز، هیچ بە هاناتەوە نایەت جگە لە کردەوە چاکەکانت نەبێت کە لە دونیادا ئەنجامت دابوون.
دوبارە داوات لێدەکەمەوە تا دەرگای تەوبەت لێدانەخراوە تا کارلەکار نەترازاوە تا زمانت توانای پاڕانەوەی هەیە لە خوای گەورە تا چاوەکانت توانای بینینیان هەیە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بگەڕێرەوە و تەوبە بکە با لە دواڕۆژدا نەبیت بە ئەهلی دۆزەخ، مەڵێ‌ تاوانم زۆرە و ناتوانم تەوبە بکەم ئەی نازانی تەوبە بۆ ئەو کەسانەیە کە تاوانیان کردووە و گوێڕایەڵی خوای گەورەیان نەکردووە ئیتر بە نوێژ نەکردن بێت یان بە نەکردنی باڵاپۆشی بێت بۆ خوشکان یان بە هەر تاوانێکی تر... هتد، ئەی نازانی ئەو تەوبەکردنەت دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانت ببورێت ؟ وەک لە قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمان دەکاتەوە و دەفەرموێت: [ قُلْ یَا عِبَادِی الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ یَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ] (الزمر) واتە: بڵێ‌ ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە ڕۆچوون و زیادەڕەویتان کردووە لە تاوان کردن بێ‌ئومید مەبن لە ڕەحمەت و میهرەبانی خوا چونکە بەڕاستی خوا لە هەموو تاوانەکان خۆشدەبێت، بەڕاستی خوا لێبووردە و بە بەزەییە.
بەڕاستی بایەخدان بە نوێژ و پارێزگاری کردن لەسەری ئەوەندە گرنگە تەنانەت وەصێت و دواین ئامۆژگاری پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئەوممەتەکەی بریتی بووە لە نوێژ:
عَنْ عَلِیٍّ (رضی الله عنه) قَالَ: کَانَ آخِرُ کَلاَمِ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم): ((الصَّلاَةَ الصَّلاَةَ...)) (صحیح سنن أبی داود رقم: (5156)) واتە: دوا وتەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) بریتی بوو لە: ئاگاتان لە نوێژەکانتان بێت ئاگاتان لە نوێژەکانتان بێت.
وە کۆتا وتەی منیش ئەوەیە داواکارم لە و خوایەی کە منی هیدایەت داوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست، هەمووان هیدایەت بدات پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بێت کە پەشیمانی سوودی نییە، وە زۆر سوپاسی خوێنەری بەڕێز دەکەم کە چەن چرکەیەک لە تەمەنی بە خوێندنەوەی ئەم نووسراوە بەخشی، هیوادارم توانیبێتم لەو چەن چرکەیەدا هەندێک سوودم پێ‌ گەیاندبێت، بە هیوای نوێژێک کە ڕەزامەندی خوای گەورەی لەسەر بێ‌ بۆ هەموو لایەک. ئامین
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته... گەرمیان / کەلار

 خوانندگان عزیز باسلام و درود بر پیامبر صلی الله علی وسلم هدف از این مجموعه فقط برای رضای خداست