پاداشت و گەورەیى بڵاوکردنەوەى سەلام 

نووسەر      نقل از بهشتئامادەکردنى:م. أبوبکر أحمد قادر 
بەرواری بڵاوکردنەوە٢٠١١/٠٩/١٢


بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنا مَنْ یَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلا هادِیَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ...
باوەڕدارى خۆشەویست: (السّلام) یەکێکە لەناوە جوان و پیرۆزەکانى خواى پەروەردگار، وە ئاشتى وهێمنى پەروەردگارە لەسەر زەوی، وە سەلامکردن ڕێزو سوپاسێکە لە نێوان باوەڕداراندا، وە ڕێزو سوپاسێکە بۆ باوەڕداران کاتێک کە ئەچنە بەهەشتەوە، وە ڕێگەیەکە بۆ خۆشەویستى لەنێوان باوەڕداراندا، وە بۆ یەکترناسین لە نێوانیاندا، وە وە هۆکارێکە بۆ سڕینەوەى تاوان، وە سەلامى فریشتەکانە لەکاتى سەردانى کردنیان بۆلاى باوەڕداران لە بەهەشتدا، هەروەها یەکێکە لەناوەکانى بەهەشت، وە هۆکارێکیشە بۆنزیک بوونەوەى باوەڕدار لە خواى پەروەردگار، وەوەئەوکەسەى سەلام بڵاونەکاتەوە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) بە ڕەزیل و چاوچنۆک و پیسکەى لە قەڵەم داوە.
بەدڵنیایى فەزڵ و گەورەیى بڵاوکردنەوەى سەلامکردن لەناو خەڵکیدا گەلێک زۆرە، هەروەها پاداشتى زۆریشى بۆ دیاریکراوە، ئێمەش بە پشتیوانى خواى پەروەردگار هەندێک لەو فەزڵ و خێرو پاداشتانە باس ئەکەین کە بەهۆى سەلامکردنەوە دەستمان ئەکەوێت.
[یەکەم: یەکێکە لەناوە جوانەکاى خواى پەروەردگار.] 
خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا ئەفەرمووێت:
[ هُوَ اللَّهُ الَّذِی لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْمَلِکُ الْقُدُّوسُ السَّلامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَیْمِنُ الْعَزِیزُ الْجَبَّارُ الْمُتَکَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا یُشْرِکُونَ ] (الحشر:23). واتە: پەروەردار زاتێکە جگە لەو خوایەکى تر نییە، پاشاى هەموو بوونەوە، پاکو بێگەردوو پوختە، ئاشتى خوازو ئاشتى پەروەرەو بڵاو کەرەوەى ئاشتییە، ئاسایش بەخش و پەناگەى باوەڕدارانە،دەسەلاَتدارەوچاودێرى درووستکراوەکانیەتى، باڵادەستە، وە خاوەنى خێرى بێ سنوورە، گەورەیەو خۆى بەگەورە ئەزانێت، پاکى و بێگەردى بۆ ئەو خوایەیە کە تێنەگەیشتوان شەریکى بۆ بڕیار ئەدەن
[دووەم: رێزو سوپاسێکە بۆ بە هەشتییە کان.] 
خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا ئەفەرمووێت:
[دَعْوَاهُمْ فِیهَا سُبْحَانَکَ اللَّهُمَّ وَتَحِیَّتُهُمْ فِیهَا سَلامٌ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنْ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِینَ ] (یونس). واتە: دوعاو پاڕانەوەیان لە بەهەشتدا ئەمەیە: پەروەردگار پاکى و بێگەردى و ستایش شایستەى تۆیە ئەى خواى مهرەبان، باوەڕداران گەیشتنیان بەیەکترى لەناو بەهەشتدا سەلامکردنە، دوا هەمین گوفتارو ووتى باوەڕداران لەبەهەشتدا لەدواى ئەو هەموو نازوو نیعمەتەى کە پێیان بەخشراوە ئەوەیە پڕ بەدڵ لەناخە دەروونەوە ئەڵێن: سوپاس و ستایش تەنها شایستەى خواى پەروەردگارە، کە پەروەردگارى هەموو جیهان.
[سێ یەم: یەکێ کە لەناوەکانى بەهەشت.] 
خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا ئەفەرمووێت:
[لَهُمْ دَارُ السَّلامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِیُّهُمْ بِمَا کَانُوا یَعْمَلُونَ ] (الأنعام: 127) واتە: ئەوانە بەهەشتى پڕ لە ئاشتى و هێمنیان بۆ ئامادەکراوە لەلاى پەروەردگاریا، وە هەر پەروەردگاریش پشتیوان و خۆشەویستیانە بەهۆى ئەو کارو کردەوانەى کەئەنجامیان ئەدا.
[چوارەم: سەڵاوى خواى پەروەردگارە بۆ بەهەشتیەکان ] 
خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا ئەفەرمووێت:
[تَحِیَّتُهُمْ یَوْمَ یَلْقَوْنَهُ سَلامٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْراً کَرِیماً ] (الأحزاب)، واتە: ئەو ڕۆژەى کە بە دیدار پەروەردگار شاد ئەبن بەسەلامکردن پێشوازیان لێ ئەکرێت، وە پەروەردگار لە ئایەتێکى تردا ئەفەرمووێت:
[سَلامٌ قَوْلاً مِنْ رَبٍّ رَحِیمٍ ] (یس: 58). واتە: باوەڕدار ان لە بەهەشتدا سەلامیان لێ ئەکرێت لەلایەن پەروەردگارەوە. 
[پێنجەم: سەڵاوى فریشتەکانە بۆ بەهەشتیەکان.] 
خواى پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا ئەفەرمووێت:
[وَالْمَلائِکَةُ یَدْخُلُونَ عَلَیْهِمْ مِنْ کُلِّ بَابٍ (*) سَلامٌ عَلَیْکُمْ بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ ] (الرعد: 23-24).
واتە: فریشتەکان ئەچن بۆ سەردانى باوەڕداران لە بەهەشتدا، ئەفەرموون: سەلامتان لێبێت بە هۆى خۆگریتانەوە (لە کێشەو ناڕەحەتییەکانى ژیانى دونیا وە لەبەرامبەر گاڵتەجاڕى خوانەناسان) بەڕاستى جێگەو شوێنیچکى پڕلەنازونیعمەتان بۆخۆتان مسۆگەرکرد.
[شەشەم: بڵاوکردنەوەى سەڵاو هۆکارە بۆ خۆشەویستى نێوان باوەرِداران.] 
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى:
(... أفلا أنبئکم بشیء إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بینکم). صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله (3361).
واتە: ئایا پێتان ڕبگەێنم بە شتێک ئەگەر ئەنجامتان دا خۆشەویست ببن لاى یەکتر؟ سڵاو بکەن لە نێوان یەکتریدا.
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: (أفشوا السلام بینکم تحابوا) صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله (1086).
واتە: سەلام بکەن لە نێوان یەکتریدا، ئەگەر واتان کرد ئەوا خۆشەویست ئەبن لەلاى یەکترى.
[حەوتەم: بڵاوکردنەوەى سەڵاو هۆکارە بۆ چوونەبەهەشت.] 
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى:(أفشوا السلام... تدخلوا الجنة بسلام) صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله (7865). واتە: سەلام بکەن لە نێوان یەکتریدا، ئەجنە بەهەشتانەوە. 
[هەشتەم: بڵاوکردنەوەى سڵاو هۆکارە بۆ لێخۆش بوونى تاوان ] 
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: (إن موجبات المغفرة بذل السلام و حسن الکلام) واتە: هۆکار بۆ لێخۆش بوونى تاوان داپۆشینیان بڵاو کردنەوەى سەلامە لەوەى کە ئەى ناسیت وە ئەوەى کەناى ناسیت، وە قسەى چاک و باش و خێر. صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله 2232.
[نۆیەم: نزیکترین بەندە لەخواى پەروەردگارەوە ئەو کەسەیە کە دەست پێشخەرى ئەکات لە سەلامکردندا.] 
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: (إن أولى الناس بالله من بدأهم بالسلام) 
صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله (2011).
واتە: نزیکترین کەس لە پەروەردگارەوە ئەوکەسەیە کە دەست پێشخەرى ئەکات لە سەلامکردندا.
لە فەرموودەیەکى تردا پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى:
(من بدأ بالسلام فهو أولى بالله و رسوله) صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله (6121).
واتە: هەرکەسێک دەست پێشخەرى بکات لە سەلامکردندا ئەوە نزیکترین کەسە لە خواى پەروەردگار وە لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم).

لەکۆتایدا ئەمە گوڵ بژێرێک بوو لە فەزڵ و گەورەیى بڵاوکردنەوەى سەلام داواکارم لە خواى پەروەردگار لە تاوانەکانمان خۆش بێت. 
ئامۆژگارییەک لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئوممەتەکەى.
پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: (إن أبخل الناس من بخل بالسلام)صحیح الجامع لشیخ الالبانی رحمه الله (1519). واتە: ڕەزیل و چاوچنۆک و پیسکە ئەو کەسەیە کە ڕەزیلى ئەکات لە سەلامکردندا.

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمین
والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین